له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌یدن (Out of Eden)
John Pilger
و. ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
دیگۆ گارسیا به‌هه‌شتی ده‌ریالوشی هندی بو، وه جێگه‌ی هه‌زار که‌سێک بوو، ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ر به به‌ریتانیا بوو. له ساڵی 1966دا حوکومه‌تی هارۆڵد ویڵسن که حوکومه‌تی له‌یبه‌ر (Labour) بوو ئه‌م دوورگه‌یه‌ی فرۆشت به ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی نهێنی و نا شه‌رعی و خه‌ڵکه‌که‌شیان به هه‌ڕه‌شه ده‌رکرد. جۆن پاڵگه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه نووسیوه، که خه‌ڵکه‌که چۆن به‌رگریان له خۆیان کردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌که‌یان.
له ئه‌رشیفێکی بیرچۆوه‌دا له سه‌ر مه‌راشیۆس که فلمێکی نایا‌ب بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆکۆمیونتیه ده‌دوێ که خه‌ڵکێکی چه‌ن رازین، فلیمه‌که خێرا خێرا ده‌گۆرێ و پره له ده‌نگه ده‌نگی مناڵان که یاری ده‌که‌ن له‌سه‌ر لمی قه‌راع ئاوه‌که، وه ژنه گه‌نجه‌کان پیشان ئه‌دا که چۆن ساواکانیان جلی جوانیان له‌به‌ر ده‌که‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌کانیان وه باوکه‌کانیان چۆن ده‌چن بۆ ڕاوه‌ماسی، سه‌گه‌کانیشیان چۆن له‌لایانه‌وه مه‌له ده‌که‌ن که هه‌ر له دیمه‌نی به‌هه‌شت ده‌چێ. ئه‌و ناوچانه چه‌ند دێیه‌کی ئاوه‌دانن ، وه له‌و ناوچانه‌شدا مه‌کته‌ب وخه‌سته‌خانه و که‌نیسه و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌بوو، وه نتشانی ئه‌دا که چۆن ڕیزه مرواری و پیرۆزه سه‌رئاو ده‌که‌وتن.
هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 2000 که‌س له‌سه‌ر دورگه‌کانی (چاگۆز) ده‌ژیان وه زۆرینه‌یان له‌سه‌ر دورگه‌ی (دداگۆر) ده‌ژیان. شێوه‌ی ئه‌و دورگه‌یه له شێوه‌ی نه‌خشه‌ی ئیتاڵیا ده‌چێت 14میل درێژی و پانتاییه‌که‌ی 6 میله. مێژوی ئه‌م دورگه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده کاتێک فه‌رنسییه‌کان کۆیله‌یان له مۆزه‌مبیق و مه‌ده‌خشقه‌ر ه‌وه ده‌هێنا بۆ کاری ڕواندنی داری گوێزی هندی، پاش شکاندنی ناپلێۆن له ساڵی 1815 دا ئیتر ئه‌و دورگه‌ه‌یه که‌وته ده‌ست به‌ریتانییه‌کان. وه پاش 20 ساڵ سیسته‌می کۆیلایه‌تی کۆتای پێهات (جاگۆشه‌کان) له‌گه‌ڵ کرێکاره هاوردۆکانیشدا هه‌ڵیانده‌کرد، زمانه‌که‌شیان وه‌کی گریبۆی فه‌ره‌نسی وابوو. له‌وێ سێ کارگه‌ی گوێزی هندی هه‌بوو که ڕۆنیان له گوێزی هندی ده‌رده‌هێنا و ئه‌و زه‌یته‌که‌شیان که ده‌رده‌هێنا ده‌یان نارد بۆ ڕوناکردنه‌وه‌ی جاده‌کانی له‌نده‌ن، وه( کۆڵ سته‌یشن) ویسگه‌ی خه‌ڵوزیشیان دامه‌زراند که خه‌ڵوز بدا به‌و پاپۆڕانه‌ی که بۆ ئوسترالیا ده‌چون و ده‌گه‌ڕانه‌وه. له شسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا پلانێک هه‌بوو که بکرێته ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری. کرێکاره‌کان کرێیه‌کی که‌میان پێده‌دان یان شتیان ده‌دانێ له‌بری وه‌کو برنج، زه‌یت، شیر وه به‌ده‌میشیه‌وه ڕاوه ماسیان ده‌کرهه‌روه‌ها ته‌ماته و باینجان و ده‌نکه‌کوله‌کشیان ده‌ڕوان، وه مریشک و مراویشیان راده‌گرت. وه که حه‌فله‌یان بکردبایه به شێوه‌یه‌کی ئیدیاڵی ئیمپڕاتۆریان نمایش ده‌کرد.
شالیارگه‌ی مسته‌عمه‌رات له په‌نجاکاندا فلیمێکیان گرتبوو باسی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌کات که چۆن خه‌ڵکه‌که‌ی له شوێنکی ئاارام و خۆشدا ژیاون. ئه‌و فلیمه ئه‌وه نیشان ده‌دا که ئافره‌تێک جل هه‌ڵده‌خات له باخێکی گوێزی هیندیدا.
من له‌م دواییه‌دا چارلیسیام بینی که 50 ساڵ تێپه‌ڕیبوو به‌سه‌ر ئه‌و فلیمه‌دا. وه‌گرتنی ئه‌و موقابه‌له‌یه‌م له ژێر سێبه‌ری خانویه‌کی داڕوخاودا دانیشتبوو له قه‌راخی بپرت لویس له پایته‌ختی مۆراشێۆس. که ئه‌وێ هه‌زار میل دووره له‌وڵاته‌که‌یه‌وه ،وه من پرسیارم لێکرد ده‌رباره‌ی کۆنتریین بیره‌وه‌ری له (دیگۆ گاریسیا) و‌تی هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کانیم له بیره من به بیره‌وه‌رییه‌کانی به‌خته‌وه‌رم، حه‌زمان له چ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ک بووا‌یه ده‌مان خوارد قه‌ت له هیچمان که‌م نه‌بوو ته‌صوری ئه‌که‌یت له جلو‌به‌رگ زیاتر پاره‌مان به هیج نه‌ئه‌دا. من مێرده‌که‌م زۆر نه‌خۆش بوو بریارم دا بیبه‌م بۆ (پۆرت لویس)له ساڵی 1967دا بۆ عیلاج که ویستمان بگه‌رێنه‌وه چووین بۆ نه‌قڵیاتی ڕۆجه‌ر بۆ کڕینی بلیت، له نه‌قڵیاته‌که پێیان وتیین که (دیگۆ) فرۆشراوه. فرۆشراوه!!! به‌ڵێ فرۆشراوه.
به‌ڵێ ئێمه هڵخه‌ڵه‌تاین له وێدا بیرم که‌وته‌وه که بۆچی مودیری ناوچه‌که پێش ئه‌وه‌ی بێێن پێێوتین که میوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین له پێشا هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تانین پاشآنیش گواستنه‌وه‌مانیان بۆ چووه سه‌ر.
(دیگۆ) باڵنده‌ی ئاسمانم بوو ئه‌وه‌شیان لێزه‌وت کردم ڕایانگوێزام بۆ ناوچه‌یه‌کی هه‌ژارنشین له‌وێش له ژورێکدا ده‌ژیام که پێشتر گه‌وڕی بزن و به‌راز بوو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دورگه‌ی (چاگۆز)دا هات چ کڵۆڵییه‌ک بوو.
له راستیدا (دورگه‌ی لالوتی) هه‌ر وه‌ک (چاگۆز) خه‌باتیان کرد بۆ داد و ئازادی، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌خێرای سه‌یر بکه‌ین ده‌زانین چ تاوا‌نێکی گه‌وره له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره و دیمکراتخوازه به‌ڕێزه‌کانه‌وه به‌رامبه‌رمان کراو وه پاساوی کاره‌کانیان به درۆکانیانیان ده‌که‌نه‌وه. له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکاندا حوکومه‌تی به‌ریتانی به محافزین (کۆنزه‌رڤه‌تیڤ) و له‌یبه‌ریشه‌وه (کارگه‌ران) خه‌ڵکه‌کانیشیان هه‌ڵخه‌له‌تاند و ئێمه‌شیان ده‌رپه‌ڕاند له (چاگۆز) که وڵاتێکی کۆلۆنیالی به‌ریتانی بوو ئه‌وا وڵاته‌که‌شیان فرۆشت به ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وانیش کردیانه بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مه‌یه ڕفاندنی به‌کۆمه‌ڵ. هه‌روه‌ها و‌تی که ئه‌و کاره ته‌واو به‌نهێنی به‌ئه‌نجام گه‌یشت که پێشتر فێڵه‌که‌ی بۆ ئاماده کرابوو که نه په‌رله‌مانی ئینگلیزی و نه کۆنگریسی ئه‌مریکی هیچیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌ده‌زانی بۆ ماوه‌ی ده ساڵیش ، وه جۆرنالیسته‌کانیش هیچیان نه‌درکاند.
وه ئه‌وانه‌ی که ئێستا له (بی بی سی)ه‌وه هه‌واڵ ده‌خوێننه‌وه ده‌ڵێن فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دورگه‌یه‌که‌وه که ناوی (چاگۆز)ه که‌سی تێدا ناژی فڕیوه و ئه‌چی عێراق و ئه‌فگانستان بۆردومان ده‌کات. خۆی ئه‌و دورگه‌یه خه‌ڵکی تێدا ده‌ژیا به‌ڵام دزیان له دانیشتوانه‌که‌ی کرد ، ئه‌وان ئێمه‌یان له مێژوو ده‌رهێنا، هێشتا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که یاسای باڵای له‌ندن له ساڵی 1960 دا حوکومه‌تی به‌ریتانی به‌وه تاوانبار کرد که ئه‌و دورگه‌یه به کۆمه‌ڵ ڕاگوێزراون و ئه‌و یاسایه‌ش یاسایه‌کی تێکشکاو و مونحه‌ته.
وه هه‌ر له‌و فلیمه‌ی که گیراوه ئه‌وه نیشان ئه‌دا که دوو که‌س له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای (دیگۆگارسیا) پیاسه ده‌که‌ن، یه‌کێکیان عه‌میدی به‌حری( گراثام ) له هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایه که ئه‌وه ئه‌و که‌سه بوو که مه‌سحی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌کرد تا بزانێ ئه‌و شوێنه چ گرنگییه‌کی هه‌یه که بکرێته بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی که له‌وێووه واشنتۆن بتوانێ کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ده‌رتالوشی هندی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بکات. پاش سێ ساڵی تر ئه‌ندازیاره ئه‌مه‌ریکی و ئینگلیزه‌کان پلانیان بۆ(چاگۆ) دانا وه‌پاشانیش دورگه‌ی (ئه‌لدابرا)شیان هه‌ڵبژارد . وه له کۆتاییدا ئه‌م زانیاریانه ئاشکرا بوون له‌لایه‌ن (ڕۆیاڵ سۆسایه‌تی له‌نده‌نی) وه پاشان په‌یمانگای (the Smithsonian Institution in Washington) هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌یان دژ به‌و بریاره کرد و شالیار‌ی به‌رگری و عه‌مید گرانسامیان خانه‌نشین کرد.
ئه‌و دورگه‌یه پری بوو له گیانه‌وه‌ر له‌وانه‌ش کیسه‌ڵی زۆر گه‌وره دواترین باڵنده‌ش که نه‌ده‌فریین، وه دیگۆگارسیا ئه‌و شوێنه بوو هه‌رچی زینده‌وه‌رێک له‌سه‌ر زه‌وی و ئاودا هه‌بایه له‌وێش هه‌بوو، به‌ڵام شتێکی وا نه‌بوو که ڕقی سرووشتپه‌رسته‌کان هه‌ڵبسێنێ دژی ئه‌و یاسایه ببنه‌وه هه‌روه‌ها شالیار‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و‌تی له حاڵی حازرا خه‌ڵکێکی پێشکه‌وتوو بۆی هه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه له‌و شوێنه‌دا لاببات که خۆیان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌که نیین.
له شو‌باتی 1964دا جارێکی تر به ریتانیاو ئه‌مریکا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان کرد وه بریاری کۆتای‌یان تێدا دا، ئه‌م جاره‌ش دیسانه‌وه په‌رله‌مان ئاگادار نه‌کرایه‌وه. له نیسانی دواتردا ئه‌نتۆنی گرین شالیار‌ی کۆلۆنییه‌کان له حوکومه‌تی له‌یبه‌ردا چووه مه‌راشس له‌و وڵاته کۆڵۆنیالییه‌ی که دورگه‌ی جاگۆسی تێدایه وه له‌وێدا سه‌ربه‌رستی مه‌راشسی ڕاگه‌یاند. به‌پێی یاسای 1514 که ده‌بوایه هه‌موو وڵاتێکی کۆلۆنیاڵی هه‌یه ده‌بێ به‌بێ مه‌رج ئازاد بن، به‌ڵام مسته‌ر گرین و‌تی هه‌روه‌ک چۆن ئازادی مه‌راشێۆس ده‌که‌ین ئاو‌اش به‌ریتانیا ئه‌توانێ جاگۆس بهێڵێته‌وه بۆ خۆی وه به‌رتیله‌که‌ی به‌ریتانیا نزیکه‌ی سێ ملێۆن پاوه‌ند بوو، وه پشگیریش بکات له شه‌کره‌که‌ی مه‌راشیه‌س.
ئا به‌م شێوه‌یه نیشتمانی (چارلیسیه‌س) فرۆشرا له 8/11/1965 دا له ئاوابوونی کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیا له‌م کاته‌دا کۆلۆنیالییه‌کی تری دروستکرد کرد له ئۆقیانوسی هندیدا که جاگۆس دورگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناوچه‌که بوو، وه ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه بوو که ئه‌و دورگه‌یه بدا به ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی که ئه‌وه‌ش مافێکی ئاسمانییه بۆ مه‌لیکه‌کان ماووه‌ته‌وه.
ئه‌م پرسه گه‌یشته UNو بڕیاری 2066ی بۆ ده‌رچوو که نابێ حوکومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌و ناوچه‌یه له‌توپه‌ت بکات و ومافی دانشتوانه‌که‌ی پێشێل بکرێ وه ئه‌م بڕیاره‌ش پێشێل کرا. له مانگی 12 ساڵی 1966دا لۆرد Chalfont که شالیار‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو کۆنته‌راکتێکی ئیمزا کرد له‌گه‌ڵ واشنتۆن دا که بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ ئه‌و ناوچه‌یه بدا به کریێ و ئه‌م بڕیاره شایانی تازه‌کردنه‌وه‌یه بۆ 20 ساڵی تریش.
له خستنه‌ڕوی ئه‌و دۆکیومێنتانه له‌ساڵی 2005دا ئه‌وه ئاشکرا کرا که ئه‌مریکا ئه‌و دورگه‌یه‌ی وا ده‌وێت که هه‌موو دانشتوانه‌که‌ی ده‌ربکات وه‌کو یه‌کێک له شالیارگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گوتبووی ئه‌و دورگه‌یه‌مان وا ده‌وێت که گسکیان لێدابێ و پاکژیشیان کردبێ. وه له ساڵی 1974دا ولاتانی دنیا بۆ ئه‌وه پرسیاریان له ئه‌مریکا و به‌ریتانیا کرد ئایا جاگۆس دانشتوانی بومی هه‌بووه له‌وه‌ڵامدا وتی‌ان نا. وه شالیارگه‌ی به‌رگری پشگیری ئه‌و وه‌ڵامه‌ی کرد. ئای له‌و درۆ سه‌یر و گه‌وره‌یه، که وتویانه هیچ شتێک له‌و فایلانه‌دا نییه لای ئێمه که باسی جاگۆسی کردبێ وه‌یان دانیشتوانه‌که‌ی ڕاگوێزرابن. یا له ساڵی1975دا سینا‌تۆرێکی ئه‌مریکی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که حوکومه‌تی به‌ریتانیا به‌خشیشی خۆی وه‌رگرتووه ئه‌ویش به‌هه‌رزان فرۆشتنی غه‌واصه‌یه‌کی ئه‌تۆمی ئه‌مریکی به14 ملێۆن دۆلار هه‌رزانتر که ئه‌وه‌ش قه‌ت نه‌خرابووه به‌رده‌م کۆنگرێس بۆ ڕازیبوون.
لیزیت ته‌یڵ (Lizette Talate ) ئه‌ویش یه‌کێک بوو له فلیمه‌کانی شالیارگه‌ی کۆلۆنییه‌کان که ئه‌وکاته ته‌مه‌نی 14ساڵ بوو هێشتا ئه‌وه‌ی له‌بیر مابوو که ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که پێی ده‌وتین کچینه بۆ ژیان پێکه‌نن که له ئاشپه‌ز‌خانه‌که‌ی ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که‌دا له پۆرت لوویس دانشتبووین. ئێمه پێوستمان به قسه‌ی ئه‌و نه‌بوکه پیمان بڵێ بۆ ژیان پێبکه‌نین. من منداڵێکی دڵخۆش بوم،چو‌نکه ئێمه به ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی( دیگۆ)ین و نه‌نکم و دایکیشم هه‌ر له‌وێ له دایک بووین، خۆیشم شه‌ش مناڵم له‌وێ (دیگۆ) بووه. له‌وانه‌یه ئنگلیز به‌هۆی فلیمه‌که‌یانه‌وه بیانه‌وێ ئه‌وه‌مان نیشان بده‌ن که ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دامه‌زراوبووین. ئه‌وان نکۆڵی له به‌ڵگه‌کانی خۆمان ده‌که‌ن که ئێمه خه‌ڵکی ئه‌وێن و خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که به‌ڵگه‌ی درۆمان بۆ دروست بکه‌ن که گوایه ئێمه کرێکاربووین ته‌نها کارمان بۆ کردون ئه‌وان نه‌یانده‌توانی به‌ڕێگه‌ی یاسای رامانبگوێزن و له‌ماڵه‌کانی خۆمان ده‌رمانپه‌ڕێنن بۆیه سیاسه‌تی هێزو تۆقاندندنیان به‌کارهێنا بۆ ده‌رکردنمان له وڵاته‌که‌ی خۆمان. پرسیارم کرد چۆن ئێوه‌یان تۆقاند؟ هه‌وڵیاندا وه سیاسه‌تی برسیکردنیان به‌رامبه‌ریان پیاده کرد، نه‌یانده‌هێشت پاپۆڕی خواردن بگاته لامان، هه‌موو شتێک که‌م بۆوه، شیر، ڕۆن، نه‌وت، شه‌کر و خوێ. ئه‌وان نه‌یان توانی به برسیکردن ده‌رمان په‌رێنن، پاشان ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که سه‌گه‌کانمان تێبه‌رده‌ن. یان بۆردومانمان بکه‌ن. خه‌ڵکی چاگۆز سه‌گه‌کانی خۆیان خۆشده‌ویست؛ قه‌ت لێمان جیا نه‌ده‌بونه‌وه. پلانیان دانا بۆ کوشتنی سه‌گه‌کانمان و به ئاکامه نادیاره‌که‌دا له‌وه ده‌چووکه سه‌ره‌ی به‌شه‌ره‌کانیش بێت، ئه‌مه قسه‌ی Bruce Greatbatch, پاشانیش دادوه‌ری خاوه‌ن شکۆ سیشێڵ) که پارێزگاری Seychelles له سه‌ره‌تاووه ماسی ناوچه‌که قه‌ڵاچۆ کرد به‌مه زۆریان کوشتن و ئه‌وه‌ی ماشه‌وه له حاڵه‌تی مه‌رگه‌ساتدا بوو، Lizette ئه‌وه‌ی وت که پاشان خه‌ڵکیان به‌کرێ ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی ماسیه گێژبووه‌کان به داربکوژن. سه‌ربازه ئه‌مه‌رکییه‌کان له‌م کاتانه‌دا گه‌یشتن و‌گازی ژه‌هراویان به‌کار هێنا دژیان ئه‌وسا هه‌ندیکیان هه‌ر به‌زیندوییه‌تی فڕێ ئه‌دایه ده‌ره‌وه ، مناڵان گوێان له ده‌نگی گیانداره ماڵییه‌کانیان بوو که ئه‌یان سوتاندن تا ده‌مردن. Lizette و خێزانه‌که‌ی و180 تریش به زۆر سواری پاپۆڕی Vessel Nordvaer کرد له نێوان ئه‌و ناوچانه‌دا کاریان ده‌کرد. پیاوه‌کان کۆببوونه‌وه له‌سه‌ر پرده‌که له‌و بارودۆخه ناخۆشه‌دا ژن و مناڵه‌کانیش له‌سه‌ر باره په‌ین و ڕیقنه خه‌ویان لێکه‌وتبوو خه‌ڵکه‌که هێڵنجیان ئه‌دا یان سکیان ده‌چوو، وه دوو ژنیش منالیان له‌بار چوو. من خۆم ئافره‌تێکم ده‌ناسی دوو مناڵی مردن له ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ دا هه‌ر نه‌شی توانی پرسه‌شیان بۆ بگێرێ چو‌نکه پاره‌ی نه‌بوو، مناڵه‌کانیان هه‌ر له خه‌سته‌خانه‌وه بردبویان بۆ سه‌رقه‌بران، ئه‌و ژنه ئێستاش ده‌گری.Lizette ئه‌و ژنه بوو که باسم بۆ کردی وه پاشان پیاوه‌که‌شی مرد ئه‌و هه‌ر خه‌فه‌ت کوشتی لیتز ئافره‌تێکی لاواز بوو به‌ڵام زۆر ڕۆشنبیر و خه‌فه‌تبار بوو هه‌رچه‌نده وره‌یه‌کی به‌رزی هه‌بوو، ژنه‌که ئه‌مه‌ی وت و و‌تی من ئه‌ڕۆم نامه‌وێ که‌س به‌زه‌یی پێم‌دا بێته‌وه من ده‌جه‌نگم.
له1975ه‌وه ( جاگۆییه‌کان له‌تاراوگه هاتنه مردن به‌هۆی هه‌ژاری و بێ‌کاری لاتێتیه‌وه وه‌یان ئه‌بوایه له شوێنه وێرانه‌کاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بێده‌رامه‌تدا بژیاینایه یان بێ شوێنیمان هڵبژاردایه ، فه‌رمانبه‌رێکی و شالیارگه‌ی ده‌ره‌وه نوسیبووی که ئێمه هیچ زانیارییه‌کمان لا نییه ده‌رباره‌ی مردن مه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ڕووداو‌ی ئاسایدا مردوون.
ئه‌وه درۆیه چو‌نکه شالیارگه‌ی ده‌ره‌وه که فه‌رمانبه‌رێکی گه‌وره‌ی ناردبوو (Arg Prosser) بۆ لێکۆڵینه‌وه وه نوسراوێکی ناردۆته‌ووه تێدا ئه‌ڵێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئه‌وێ ده‌بێت ئیشێکیان بۆ بکرێ.
وه‌لامی حوکومه‌ت پێدانی ته‌عویز بوو به بڕی 650 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌موو خه‌ڵکه‌که که ئه‌و پاره‌یه‌ش نه‌گه‌یشت تا ساڵی 1978 که پاش پێنج ساڵ له ڕاگوێزانییان.
له ساڵی 1981دا به سه‌دان ئافره‌ت دابارین به‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی بالای به‌ریتانیا له پۆرت لویس داوای ته‌عویزی ته‌واویان ده‌کرد پرۆتێسته‌که‌یان جێگه‌ی گرت، وه به‌شه ته‌عویزه‌که زیاتر کرا. له 27ی مارتی 1982گرۆپێک له پێگه‌یشتوانی دورگه‌که رازی بوون به بری ته‌عویزه‌که که له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه که‌متر بوو که خۆیان داوایان کردبوو، وه گرنگترین شت که خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌یانه‌وێ گه‌رانه‌وه‌یان بوو بۆ شوێنی خۆیان. له نه‌وه‌ده‌کاندا خه‌باتیان گۆرانێکی مه‌زنی به‌سه‌را هات به ده‌رکه‌وتنی دۆکێومێنتکی ڕه‌سمی و ئاشکرا له ئه‌رشیفی نشتمانی له کیو Kew له له‌نده‌ن ، که له‌و دۆکیومێنتودا دریژه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی تێدایه، که به‌پێی ماده‌ی 7 ی یاسای تاوانی جیهانی (راگوێزان و به زۆرگواستنه‌وه تاوانێکه دژی مرۆڤایه‌تی. له 28ی ته‌موزی 1965دا یه‌کێ له لێپرسراوه گه‌وره‌کانی سالیارگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی TCD Jerrom بۆ نوێنه‌ری به‌ریتانیا ده‌نوسێ له UN که فه‌رمانی پیده‌کات که بڵێ (چگۆس) که‌سی تێد انه‌ژیاوه و وه کاتێک ئه‌مان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و دورگه‌دا گرتووه، ئه‌و نوێنه‌ره ئه‌وه‌ی وت که رایان سپاردبوو له16ی نۆڤه‌مبه‌ری1965وه ئه‌م کاربه‌ده‌سته به‌خراپی نوێنه‌رایه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌که‌شی کردووه‌وه به‌ریتانیا پاپه‌ند نه‌بووه به بڕیاره‌کانی UN وه هه‌روه‌ها که فه‌رمانگه تازه‌که ئه‌و باسه‌ی به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌ستانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خڵکه‌دا یه‌کلاکردۆته‌وه. له مزه‌که‌ره‌یه‌کی نهێنی لێپرسراوی شالیارگه‌ی کۆلۆنییه‌کان KWS Mackenzie ئه‌و راستییه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌و کاره‌ی که ده‌بوایه بمانکردباته که هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌که مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون‌ی کاتیمان بۆ بکردبانایه وه بۆمان بنوسیانایه که دانیشتوی مۆریتیوش و سیشێلن که په‌روه‌نده‌کان ده‌خوێنیته‌وه ئه‌وه ئاشکرایه ئه‌وه‌ی واشنتۆن پێیوتبون کردبویان ئه‌ویش راگوێزانی به‌کۆمه‌ڵیان بوو، ئه‌مه نوسینی لێپرسراوی شالیارگه‌ی ده‌ره‌وه بوو ئه‌مه به کرده‌وه مه‌رجی ڕێکه‌وتنه‌که بووه که 1965 دا رێکه‌وتبووین له‌سه‌ری وه له خوێندنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌کاندا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ڵوێستێکی سوکایه‌تی پێکه‌ره و پڕه له وه‌حشیه‌ت و ڕک . له 24ی ئاوگوست 1966دا سێر پۆڵ گۆڕ Sir Paul Gore-Booth جێگری شالیار‌ی ده‌ره‌وه نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر ره‌ق بین. بابه‌تی ئه‌م کاره ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خاکه‌که‌یه‌تی و ته‌نها شتێک که له‌وێدا ژیابێت باڵنده ئاویه‌کان (نه‌وڕه‌س) بووه. وه ئه‌و پرسه زۆر نهێنی بوو له 5-8ی نۆڤه‌مبه‌ری1965دا شالیار‌ی کۆلۆنییه‌کان ئه‌نتۆنی گرین دوو نامه‌ی نهێنی بۆ سه‌رۆک شالیاران نوسیوه (هارۆڵد ویڵسن) ده‌رباروی گیروگرفتی ئه‌و هه‌زار که‌سه‌ی که خه‌ڵکی چاگۆش بوون، وه داوا بکا له مه‌لیکه که مه‌سه‌له‌که بدرێت به UN که ئه‌و دورگه‌یه جیا بکرێته‌وه، وه ئه‌بێت ئه‌و کۆبو‌نه‌وه تازه‌یه ڕا بگه‌یێنرێت ، وه ئه‌بێت ئێمه‌ش به ناجاری به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بیین. وه وڵسن چرای سه‌وزی بۆ ئه‌و داوایه داگیرسان هه‌رچه‌نده ده‌یزانی که ئه‌وه سنوور به‌زاندنی یاسایی و مافی خه‌ڵکی به‌ریتانیایه، که ئه‌و وڵاته‌که‌شیانی دزیووه و گوێشیان به‌وه‌ش نه‌دا که مۆراشیۆس که خۆی وڵاتێکی زۆر قه‌ره‌باڵغه و نقو‌میان کرد له به‌تاڵه.
وه شالیار‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا Michael Stewart پیاوێکی هێمن و قژ ماشوبرنجی که له باپیره ده‌چوو لێپرسراوه‌تی ئه‌و هه‌ڵخه‌ڵاتنه‌ی وه‌رگرتوو وه به نهێنی له 25ی ته‌موزی 1968دا نامه‌یه‌کی بۆ وڵسن نوسی وه پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که حکومه‌ت درۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو دنیا کردووه که وتبوویان ئه‌و دورگه‌یه دانشتووانی بومیی تیانه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر ئه‌و داوانامه‌یان نوسی بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خودی شالیار ئه‌و داوانامه‌ی ئیمزا کردبوو پێشتر، وه ئه‌و شالیاره‌یه ش ده‌یزانی که دانیشتوی بومیی هه‌بووه .
له 26ی ئه‌پریلی 1969 سکرتێری ویڵسن نامه‌یه‌کی بۆ ستیوارت نووسی که سه‌ره‌ک شالیاران رازیه به پلانه‌که‌ی ئه‌و، که داوا ده‌کرا که ڕاوێژکارهه یاساییه‌کانی حه‌وت حوکومه‌تی یه‌ک له‌دوای یه‌کی شالیارگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بانگ بکرێن بۆ بیره‌وه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌له ساڵی1969دا. که ئه‌وه‌ش کاری پێنه‌کرا. دینز هێنلی که ئه‌وکاته شالیار‌ی به‌رگری بوو له حوکومه‌تی ویڵسن دا له‌و کاته‌شدا لێپرسراو بووه له پێدانی دیگۆ به پنتاگۆن، قه‌ت باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که که‌سیان له‌و دورگه‌یه ده‌رکردبێ. من له ساڵی 2004دا داوام له هێنلی کرد که چاوپێکه‌وتنێ‌کیله‌گه‌ڵ بکه‌م، و‌تی من داوای لێبوردن ده‌که‌م چو‌نکه من هیچ بیره‌وه‌ریه‌کم نیه له‌سه‌ردورگه‌ی دیگۆ له 6ی مایسی 1969 سکرتێری تایبه‌تی هێنلی نوسراوێکی نوسیووه بۆ سه‌رۆک شالیاران که راسپارده‌که‌ی ستیوارتی خوێندۆته‌وه و رازیه له‌سه‌ری وه ئه‌وه‌شی وتووه که شالیارگه‌ه‌که‌ی ئه‌مان 10 ملێۆن پاوه‌ند زیاتر ناتوانن خه‌رج بکه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ڕاگوێزانی ئه‌و خه‌ڵکه. وه ئه‌م سیاسه‌ته په‌رده‌پۆش کراوه و درێژه‌ی هه‌بووه تا کۆتای ئه‌م سه‌ده‌یه واته تا کردنه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌کانی KEW که به‌ڵگه‌کان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، وه ڕیچارد جیفۆرد که پارێزه‌رێ‌کی ماندوونه‌ناسی دوورگه‌ییه‌کان بوو، که ملی نا به محکه‌مه‌وه له ئوکتۆبه‌ری 2000دا Lizette Talate, Charlesia Alexis که به‌ڕابه‌ری Oliver Bancoult هاتن بۆ له‌ندن بۆ دانی گه‌واهیه‌کانیان که به‌مه چو‌ن به‌گژ ئه‌و یاسایه‌ی که ڕییپێدان دوورگه‌که‌یان لێزه‌وت بکه‌ن. حوکومه‌ت له‌م کاره ترسا و وه پێش چونه‌ژوره‌وه‌ی هۆڵی دادگا هه‌ڵمه‌تێکی شێوێنه‌ریان دروست کرد به سه‌رۆکایه‌تی Peter Hain وه ئه‌م پیاوه به په‌رله‌مانی وت بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه که‌سی تێدا نه‌ژیاوه بۆیه گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و دوورگه‌یه گیروگرفتێکی زۆر گه‌وره‌یه له دوو رووه‌وه، له رووی عه‌مه‌لییه‌وه مه‌عقول نیه له‌لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به پاپه‌ندێتی ڕێکه‌وتننامه‌که‌وه خۆی له خۆیدا ته‌دقیق کراووه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌ووه. خۆی ڕێکه‌وتننامه نه‌بوو به‌ڵکو تاوا‌نێکی نهێنی بوو، وه قازی و حاکمه‌کان حکومه‌تیان شه‌پۆکان، په‌نایان برده به‌ر قانوون که توردانی خه‌ڵك له شوێنی خۆیان به‌بێ کارێکی موسته‌حه‌ق نایاساییه. وه له په‌رله‌ماندا له ساڵی1965 دا به گشت ده‌نگه‌کان ئه‌و یاساییه‌یان مه‌حکووم کرد. له کۆتایدا نه‌یانتوانی بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان به‌ڵام حکومه‌تی بلێر بۆچونێکی تریان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌و پاش نیوه‌رۆیه ده‌ستورێکی تریان ده‌رکرد که نه‌هێڵن ئه‌و خه‌ڵکه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دیگۆ گارسیا جارێکی تر پاپه‌ندێتیان بۆ ڕێکه‌وتننامه‌که‌یان بووه ڕێگر. له 2003دا خه‌ڵکی دوورگه‌که جارێکی تر هاتنه‌وه بۆ مه‌حکه‌مه‌ی باڵا بۆ گه‌ران به‌دوای ته‌عویزدا، به‌ڵام ئه‌مجاره حاکمه‌که وه‌صفی داواکه‌ی کرد به‌بێنرخ و بێهیوا، وه به یه‌ك فلس قه‌ره‌پووی نه‌کردنه‌وه وه شالیار‌ی ده‌ره‌وه‌ی Bill Ramme که لێپرسراوه له چاگۆز پێشوازی کرد له‌و بریاره. وه ئه‌میش (Bill Rammell وه‌کو بڕیاره‌که‌ی وڵسن وابوو که له ساڵه‌کانی شه‌سدا ده‌ریان کرد بۆ ده‌رکردنیان که حوکومه‌تی وڵسن ئه‌و بریاره‌ی نارد بۆ مه‌لیکه بۆ ئیمزا کردنی. ئه‌مه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که به ده‌ستیان هێنا له 2000دا له‌کیسیان چوو وه رێ‌یان پێنه‌دان جارێکی تر بیانگێرنه‌وه بۆ چاگۆش، وه ئه‌و بڕیاره‌ش به جۆرێک سه‌یرده‌کرا که زه‌ره‌ری بۆ که‌س نه‌بووه.
Richard Gilfford له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دورگه‌که‌دا ئه‌و بڕیاره‌یان قبوڵ نه‌بوو و ساڵی پار بڕیاره‌که‌یان دایه‌وه به دادگه‌ی باڵا، وه له 11ی مایس 2005 دوو حاکم به‌راشکاوی پشتگیریان لێکردن، وه ئه‌و یاسایه‌یان به ناڕه‌وا، سته‌م و به ناپه‌سه‌ند ناوبرد. وه حوکومه‌ت ویستی ئه‌و دادگه‌یه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا هێرشه‌کانی بۆ عێراق و ئه‌فگانستان له‌وێووه بووه و ئه‌وه‌ش کارێکی ڕق هه‌سێنه‌ره. وه بۆمبا‌باران کردنی ئێرانیش وا پلانی بۆ داده‌نرێ که هه‌ر له‌وێوه بێت (دیگۆ گارسیا) که ناوچه‌یه‌کی به‌ریتانیای بێت. وه هه‌ردوو حوکومه‌ته‌که هێشتا له‌و باوه‌ره‌دان که ئه‌توانن وره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه دابه‌زێنن له داواکردنی مافه‌که‌یان. وه من ئه‌توانم دڵنییایانکه‌م که‌به‌هه‌ڵه‌دا چوون.
(ئه‌م نوسراوه ده‌رهێنراووه له وتارێک له‌ژێر دێڕی Freedom Next Time, by john pilger published by Bantam on June 5 To order a copy for £17.99 rrp or go to gurdian.co.uk ئه‌م نوسراوه ئه‌و باس و ناوانه‌ی که زه‌روری نییه وه‌رم نه‌گێڕاون به‌مه‌رجێك زه‌ره‌ری له ناوه‌رۆکی باسکه نه‌دابێ. گاردیانی ڕۆژی 29.05.2006
درێژه‌ی باسه‌که